ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

زاراگۆزا پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد

ئەڵمانییەکان جوڵەیان کرد

Yariga App

یاریگا –

براین مارتینێز زاراگۆزا، لە گرانادای ئیسپانییەوە پەیوەندی بە بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە کرد.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، براین زاراگۆزای ئیسپانی بووە بە یاریزانی نوێی بایرن میونشن، هەروەها بەشی یەکەمی پشکنینە پزیشکییەکانی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، گرێبەستەکەی زاراگۆزا لەگەڵ باڤارییەکان بۆ ماوەی 5 وەرز دەبێت، یاریزانەکە تا هاوینی ساڵی 2028 درێسی بایرن دەپۆشێت.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تێچووی گرێبەستەکە 15 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام یاریزانەکە تا هاوینی داهاتوو بەشێوەی خواستن لە گرانادا دەمێنێتەوە، لە وەرزی نوێدا پەیوەندی بە ریزەکانی بایرن دەکات.

براینی تەمەن 22 ساڵان لەم وەرزە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 14 یاری بە درێسی یانەکەی کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 2 گۆڵیشی درووستکردووە.

بە تۆمارکردنی دوو گۆڵیش لە تۆڕی گۆڵی یانەی بارسێلۆنا، ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد، وایکرد سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکان بەلای خۆیدا رابکێشیت، تا دواجار بایرن یاریزانەکەی بەدەستهێنا.

هاوکات فلۆریان پلاتنبێرگی ئەڵمانی و رۆژنامەنووسی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی ئەڵمانیا، هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و چوونی یاریزانەکەی بۆ بایرن راگەیاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button