مانچێستەرسیتی ئامانجی گواستنەوەی مێسی نوێیەکەیە
یاریگا –
یانەی مانچێستەرسیتی ئینگلیزی، یەکێکە لەو چەند یانە بەناوبانگەی ئەوروپا کە سەرنجی لەسەر تواناکانی کلۆدیۆ ئێشڤێری، یاریزانە لاوەکەی ئەرجەنتینە و دەیەوێت بەزووترین کات بیگوازێتوە پێکهاتەکەی.
دەگوترێت مان سیتی چانسێکی زیاتری لە رکابەرەکانی هەیە بۆ گواستنەوەی لاوە ئەرجەنتینییەکە کە بە لیونێل مێسی نوێ ناوبانگی دەرکردووە.
رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، نوێنەرانی ئەم یانە ئینگلیزییە چەند جارێک گەشتیان کردووە بۆ ئەرجەنتین بۆ ئەوەی سەیری یارییەکانی کلۆدیۆ ئیتچێڤێری ئەستێرەی یانەی ریڤەر پلێت بکەن. پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ئەم یانەیە هەیە و پێشووتریش جولیان ئەلڤارێزیان هەر لەم یانەیە گواستووەتەوە.
سیتیزن بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە لەگەڵ یانەکانی وەک ریال مەدرید، بارسیلۆنا، پاریس سانجێرمان، یوڤێنتۆس، ئینتەرمیلان و ئەی سی میلان رکابەری دەکات، ئەم یانانەش پێشتر ئارەزووی خۆیان بۆ کڕینی ئێشێڤێری راگەیاندووە.
ئیشێڤێری لەم وەرزەدا تەنها چوار جار یاری بۆ ریڤەر پلێت کردووە و پێنەدەچوو سیتی داوای گواستنەوەی بکات، بەڵام ئاستەکەی لە مۆندیالی ژێر 17 ساڵانی ئەندەنوسیا وایکرد وەک یەکێک لە نوێترین بەهرەمەندەکانی وڵاتەکەی دەربکەوێت.
ئەم یاریزانە ناوەڕاستکارە هێرشبەرە لە یارییەکانی ئاماژەپێکراودا 5 گۆڵی تۆمارکردووە. 3 گۆڵی لە یارییە چارەنووسسازەکەی بەرامبەر بەڕازیل تۆمارکرد. ئاستە بەرزەکانی بەراورد کراوە بە لیۆنێل مێسی کە یەکێکە لە ناوە هەرە دیارەکانی تۆپی پێی ئەرجەنتین و جیهان.
وە لە ماوەی رابردووشدا حەزی خۆی بۆ یاریکردن بۆ بارسیلۆنا ئاشکرا کرد و گوتی: حەزم لە یاریکردنە بۆ بارسێلۆنا، من هاندەرێکی گەورەی مێسیم و پێشتر سەیری یارییەکانی ئەوم لە بەارسیلۆنا دەکرد، بۆیە حەزم لەم تیپە بووە لە منداڵییەوە.”
یانەی ریڤەر پلێت لە مانگی یەکدا گرێبەستی لەگەڵ ئێچڤێری بە بڕگەی ئازادکردنی بە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ واژوو کردووە.