ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

راهێنەری گۆڵپارێزەکانی بەلجیکا هۆکاری خراپی ئاستی کۆرتوا روون دەکاتەوە

یاریگا-ئاستە خراپەکەی تیباوت کۆرتوا لەگەڵ ریاڵ مەدرید گەیشتە ئاستێک کە لە یاری بەرامبەر کلەب بروگ گۆڕانکاری پێبکرێت و هوتافی هاندەران دژی بەلجیکیەکە بەتەواوی کەشی یاریگای داپۆشی بوو.

لەوکاتەوەی کۆرتوا پەیوەندی بە ریاڵ مەدرید کردووە هەمیشە جێگەی رەخنەی هاندەرانی یانەکە بووە، بە تایبەت دوای ئەوەی مەدرید دەستبەرداری کەیلۆر ناڤاس بوو لە بەرژەوەندی ئەو.

ئێروین لێمینس راهێنەری گۆڵپارێزەکانی هەڵبژاردەی بەلجیکا بۆ مارکا  کێشەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە هەموو رەخنەکان رووبەرووی تەنها ئەو دەکرێنەوە و وتی “دەبێت ریاڵ مەدرید جیاواز لە ئێستا مامەڵەی لەگەڵدا بکات. ئەو کوڕێکی تایبەتە و شتێکی سەیرە کە لەگەڵ بەلجیکا هەمیشە باشترین ئاست پێشکەش دەکات. ئەو لە مەدرید هەمان نەخۆشی دی خیای تووش بووە ، کاتێک هاندەران هووتافت لەدژ دەکێشن دەبێت سەیری هەموو تیمەکە بکرێت نەک تەنها ئەو”.

یەکەمجاربوو لە مێژووی خولی پاڵەوانەکاندا مەدرید دوو یاری سەرەتای ئەو پاڵەوانێتییە بە بێ بردنەوە بەڕێ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button