ئاسیاسعوودیە

شەمەندەفەرەکەی میترۆڤیچ بەدوای کریستیانۆ رۆناڵدۆوەیە

Yariga App

یاریگا –

ئەلێکساندر میترۆڤیچ، ئەستێرەی سربیی یانەی هیلال، بەردەوامە لە شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان و لە لیستی گۆڵکارانی خولی رۆشەنی سعودی بە دوای کریستیانۆ دەکەوێت.

میترۆڤیچ لە دێربی ریاز لە نێوان یانەی هیلال و نەسر کە بە ئەنجامی 3-0 لە بەرژەوەندی هیلال کۆتایی هات توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا بۆ 13 گۆڵ بەرز بکاتەوە. ئەستێرە سڕبییەکە تەنیا دوو گۆڵ لە کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی نەسرەوە دوورە.

گۆڵی یەکەمی میترۆڤیچ لە خولەکی 90 بە لێدانی گۆشەیەک کە لە لای چەپەوە لەلایەن سالم دۆسەریەوە نێردرابوو تۆمارکرا.

دوای دوو خولەک کە ساڤیچ لە لای راستی ناوچەی سزاوە تۆپەکەی بۆ میترۆڤیچ نارد، بە دریبل کردنی یاریزانانی بەرامبەر توانی گۆڵی سێیەمی یانەکەی بکات.

میترۆڤیچ ئێستا دووەم گۆڵکاری خولی پیشەگەرانەی سعودیە و نزیکترین کەسیش کە لەدوای ئەوەوە دێت، کیڤن ئێنکۆدو یاریزانی یانەی زەمەکە کە 11 گۆڵی تۆمارکردووە.

لە پلەی چوارەمیش کەریم بێنزێمای یاریزانی ئیتیحاد دێت کە توانییویەتی لە کۆی 13 یاری 9 گۆڵی کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button