ئیسپانیاگرنگترین

راهێنەرێکی ریال مەدرید مەشق بە کەشتیوانە ئاسمانییەکانی ناسا دەکات

Yariga App

یاریگا –

بۆ بەرزکردنەوەی توانای جەستەیی کەشتیوانە ئاسمانییەکانی، “ناسا” هاوکاری لە راهێنەرێکی ریال مەدرید وەردەگرێت.

پێگەی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەنتۆنیۆ پینتۆس، راهێنەری جەستەیی یانەی ریال مەدرید، بەم دواییە بە هۆکارێکی سەیر سەردانی بارەگای دەزگای نەتەوەییی فڕینناسی و بۆشایی “ناسا”ی کردووە.

ئەنتۆنیۆ پینتۆس، بۆ بەرزکردنەوەی توانای جەستەیی کەشتیوانە ئاسمانییەکان، سەردانی ناسای کرد.

ناسا، ئاژانسێکی سەربەخۆی سەر بە حکوومەتی فێدراڵیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و بەرپرسی بەرنامەی بۆشاییی سیڤیل، توێژینەوەی فڕینناسی، و توێژینەوەی بۆشاییی ئەو وڵاتەیە.

سەرچاوە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، پینتۆس لە سەردانەکەی ئەم دواییەی ریال مەدرید بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەلایەن ناسا پەیوەندی پێوەکراوە، سەردانی وێستگەیەکی ئەو دەزگایەی کردووە بۆ پێدانی زانیاری تەندرووستی و بەرزکردنەوەی توانای ئاسمانەوانەکان.

لەگەڵ ئەوەدا پینتۆسیش لە ئاستی فیزیکیدا فێری شێوازی کارکردنی کەشتیوانە ئاسمانییەکان بووە، وەک ئەو ئامادەکاریانەی کە پێش چوونە بۆشایی ئاسمان دەیکەن و ئەو ئامێرانەی کە بەکاریان دەهێنن، یان ئەو پێوانانەی کە بۆ گەشتەکان لەبەرچاو دەگیرێن.

هاوکات دەزگاکە ویستوویەتی سود لە ئەزمونی راهێنەرەکەی ریال مەدرید وەربگرێت تا توانای جەستەیی کەستیوانەکانی بباتە ئاستێکی باشتر و بتوانن بەشێوەیەکی باشتر ئەرکەکانیان ئەنجامبدەن.

پینتۆس چەند ساڵێکە وەک راهێنەری جەستەیی یانەی ریال مەدرید کاردەکات، رۆڵێکی گەورەی هەیە لە سەرکەوتنەکانی یانە ئیسپانییاکە و بەرزکردنەوەی توانای یاریزانەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button