ئیسپانیا

بارسێلۆنا لە ترسی بایرن میونشن گرێبەستی یاریزانێکی نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا

بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا چاویان بڕیوەتە یاریزانێکی بارسێلۆنا، بۆیە بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە لە ترسی لەدەستدانی ئەو یاریزانەیان، بڕیاریانداوە گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، رۆناڵد ئاراوخۆ بەرگریکاری ئۆرگوایی یانەی بارسێلۆنا، بووەتە ئامانجی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، توماس توخێل راهێنەری یانە باڤارییەکە زۆر سەرسامە بە ئاستی ئەو بەرگریکارە.

رۆمانۆ باسی لەوەشکردووە کارگێری یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا، لە ترسی لەدەستدانی بەرگریکارە ئۆرگواییەکەی، بڕیاریداوە ئۆفەرێکی نوێ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش بکات، بۆیە بەم زووانە پرۆژەکە دەست پێدەکرێت.

ئاراوخۆ لەوەتەی ساڵی 2020 لە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا یاریی دەکات و لەو کاتەوەش لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان، بەشداری 125 یاریی کردووە و خاوەنی 8 گۆڵ و 3 ئاسیستە، هەروەها گرێبەستەکەشی لە ساڵی 2026 لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button