کوردستانگرنگترینیاریگا

فەرزندە محەمەد ئەستێرەی گەڕی شەشەمی یاریگایە لە خولی نایابی کوردستان

دووانەی کرد و یانەکەی لە پێشەنگی خولەکە هێشتەوە

Yariga App

یاریگا –

فەرزندە محەمەد بە ئەستێرەی گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا و کاریگەرترین یاریزانی ئەم گەڕەی خولەکە بوو.

تۆڕی وەرزشی یاریگا هەفتانە ئەستێرەی هەر گەڕێکی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان دەکات، فەرزندە محەمەد هێرشبەری یانەی دەربەندیخان لەم گەڕە لە یاریی بەرامبەر شێروانە دوو گۆڵی تۆمارکرد و 2-1 بردنەوەیان بەدەستهێنا و پارێزگارییان لە پلەی یەکەمی خولەکە کرد.

فەرزندە محەمەد کە بلە پاتۆ ناسراوە، بەو دوو گۆڵەی لەم گەڕە تۆماریکرد بووە خاوەنی پێنج گۆڵ و لەدوای یادگار ئیبراهیم خاوەنی زۆرترین گۆڵە لە خولەکە.

دەربەندیخان لەکۆی شەش یاریی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان خاوەنی 12 خاڵە و بەهێزترین هێلی هێرشبردنی لە خولەکە هەیە و بلە پاتۆ و هاوڕێیانی 11 گۆڵیان تۆمار کردووە.

سەفین ئەمین هێرشبەری چواقوڕنە بە ئەستێرەی گەڕی پێنجەم و هێمن نازم بە ئەستێرەی گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button