ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

یاریزانانی بارسێلۆنا دژی لاپۆرتا دەوەستنەوە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی زۆر توڕەن و دژی بڕیارێك كە لەلایەن دەستەی بەڕێوەبردنی یانەكەیانەوە بە سەرۆكایەتی خوان لاپۆرتا پێشكەشیانكراوە دەوەستنەوە.

بڕیارە لە 21ی مانگی داهاتوو (دیسێمبەر) بارسێلۆنا لە داڵاس یارییەکی دۆستانە لەگەڵ کڵەب ئەمریکا بکات، ئەمەش بەر لە پشووی جەژنەکانی کریسمس و سەری ساڵ.

بارسێلۆنا بەر لە پشووی کریسمس دەچێتە داڵاس

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت بارسێلۆنا رۆژی 20ی مانگ كۆتا یاری خۆی لە ساڵی 2023 بەرامبەر ئەلمیریا دەكات، پاشان یاریزانەكان بۆ ماوەی 10 رۆژ بەهۆی ئاهەنگەكانی سەری ساڵەوە پشوو وەردەگرن.

بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە ئیدارەی یانە كەتەلۆنییەكە یارییەكی دۆستانەی بەرامبەر كڵەب ئەمریكا لە 21 مانگدا رێكخستووە.

سپۆرت ئەوەشی ئاشكرا كردووە، یارییە دۆستانەكە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ماوەی پشووی یاریزانەكان كە وەریدەگرن، بەتایبەت كە گەشتەكەیان بۆ ئەمریكا 14 كاتژمێریان پێدەچێت و هەمان ماوەیان بۆگەڕانەوەش پێدەچێت، ئەمە جگە لەوەی ئەگەری پێكان لە ناو تیپەكەدا هەیە.

لە راپۆرتەكەی رۆژنامە كەتەلۆنییەكەشدا هاتووە، هۆكاری قبوڵكردنی یارییەكە لەلایەن ئیدارەی یانەكەوە تەنیا لایەنی ئابوورییە، بەوپێیەی یانەكە بڕی 4 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و لەبەرامبەردا دوو رۆژ پشووی یاریزانەكانی كەم دەبێتەوە.

یاریزانانی بارسا گلەییان لە سەرۆكی یانەكەیان هەیە و ستافی تەكنیكی و ئیدارەی یانەكەیان ئاگادار كردووەتەوە كە نایانەوێت بچن و بە مەترسییەكی گەورەی دەبینن.

ئیدارەی یانە كەتەلۆنییەكە وەڵامی داواكاری یاریزانەكانی دایەوە و پێی راگەیاندوون هەر یاریزانێك 100 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت ئەگەر بەو گەشتە رازی بن و یارییە دۆستانەكە قبوڵ بكەن.

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی بارسێلۆنا

بابەتی زیاتر

Back to top button