ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا بەر لە پشووی کریسمس دەچێتە داڵاس

یاریگا –

بارسێلۆنا بەر لە ساڵی نوێ، گەشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات.

بڕیارە لە 21ی مانگی داهاتوو (دیسێمبەر) بارسێلۆنا لە داڵاس یارییەکی دۆستانە لەگەڵ کڵەب ئەمریکا بکات، ئەمەش بەر لە پشووی جەژنەکانی کریسمس و سەری ساڵ.

هەرچەندە لە هاوینی رابردوودا، بارسێلۆنا گەشتێکی درێژخایەنی لە ئەمریکا بەسەر برد و یاری کلاسیکۆی بە ئەنجامی 3-0 لە ریال مەدرید بردەوە. رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، داهاتی یارییەکە بۆ زیانلێکەوتووانی زریانی ئۆتیس تەرخان دەکرێت، کە چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا لە چەند ناوچەیەکی مەکسیکیدا.

تاوەکو ئێستا رکابەرییەکی توند لەسەر لالیگای ئەم وەرزەدا هەیە، جیڕۆنا بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ پلەی یەکەمی گرتووە و بارسێلۆناش بە 30 خاڵ لە پلەی سێیەمدا دێت.

لەڕووی گۆڵکردنەوە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی سەرەڕای کەمی بەشدارییەکانی، کەچی بە تۆمارکردنی حەوت گۆڵ باشترین گۆڵکاری بارسایە لە لالیگا.

یاری داهاتووی بارسێلۆنا لە 25 ئەم مانگە بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button