یاریگا

ئاراوخۆ بووەتە ئامانجێکی دەرەوەی ئیسپانیا

Yariga App

یاریگا

رۆنالد ئاراوخۆ بەرگریکاری ئۆرگوایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، لەوانەیە ناچار بکرێت هاوینی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبیڵێت.

بەرگریکارەکەی بلاوگرانا بەهۆی ئاستە بەرزەکەی، بەردەوام چاوی یانەکانی ئەوروپای لەسەر بووە، بەڵام یانەکەی هیچ کاتێک بیری لەوە نەکردووەتەوە دەستبەرداری بێت.

فلۆریان پلیتێنبێرگ لە تۆڕی سکای سپۆری ئەڵمانیا زانیاری دەستکەوتووە، بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و ئەو یانەیە ئارەزووی گواستنەوەی لە هاوینی داهاتوو بۆ ریزەکانیان دەکەن.

ئەو رۆژنامەنوسە ئەڵمانیە بڵاویشی کردەوە، سەرەڕای ئاستە بەرزەکەی ئاراوخۆ لەگەڵ یانەکەی و پێویستی یانە کەتەلۆنیەکە بەم یاریزانە، بەڵام لە ئەگەری گەیشتنی ئۆفەرێکی گرانبەها، رەنگە یانەکە بەهۆی قەیرانی دارایی، بە ناچاری دەستبەرداری بەرگریکارەکەی بێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button