ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ڤیکتۆر ئۆسیمین ئامانجی سەرەکی چێڵسییە

شتەکان وەک جاری جاران نین

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی لەندەنی، ڤیکتۆر ئۆسیمینی ناجێری کردووەتە ئامانجی سەرەکی خۆی.

رۆژنامەی تەلەگراف بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە هێرشبەرێک بگوازێتەوە، ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵیش ئامانجی سەرەکی یانە ئینگلیزییەکە دەبێت.

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ سوورە لەسەر ئەوەی لە مانگی یەک هێرشبەرێکی لێهاتوو بۆ تیپەکەی بگوازێتەوە، ناوی ئۆسیمینیش لە پێشەنگی لیستەکەیدایە.

پێشبینی دەکرێت ناپۆلی بۆ دەستبەرداربوون لە گۆڵکارەکەی داوای زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەند بکات، بەمەش ژمارەپێوانەیی گرێبەستەکەی ئینزۆ فێرناندێز وەک گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی پرێمەرلیگ دەشکێنێت کە 106 ملیۆن پاوەند بوو.

لەلایەکی دیکە زۆری نرخی یاریزانەکە رەنگە ببێتە بەربەست لەبەردەم چێڵسی، چوونکە یانەکە لە دوو مێرکاتۆی رابردوو بڕە پارەیەکی زۆری خەرجکردووە، پێویستە خۆی لە پێشێلکردنی یاساکان بپارێزێت، بە تایبەت کە لەم ساتەدا بەهۆی سزادرانی ئێڤرتن چاوێکی زۆر لەسەر بلوزیشە.

هەر بەپێی سەرچاوە بەریتانییەکە، چێڵسی لە رێگەی کالیدۆ کولیبالییەوە پەیوەندی لەگەڵ ئۆسیمین هەیە، بەرگریکارە سەنیگالییەکە لە رابردوودا یاری بۆ ناپۆلی و چێڵسی کردووە، رۆڵێکی کارای دەبێت لە پەیوەندیکردنی ئۆسیمین بە بلوزەوە.

هێرشبەرە تەمەن 24 ساڵانییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، لە سەرەتای وەرز بەهۆی بڵاوکرانەوەی ڤیدیۆیەکی تەنز ئامێزی لە هەژمارەی فەرمی یانەکەی لە پلاتفۆڕی تیک تۆک، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناپۆلی تێکچوو.

ڤیکتۆر ئۆسیمین لەگەڵ ناپۆلی

ناوبراو هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵای لەسەر یانەکەی دەکرد، تا کار گەیشتە ئەوەی حکومەتی وڵاتەکەشی بەشداری کەیسەکەی کرد، بەڵام دواتر دۆخەکە ئاسایی بووەوە و یاریزانەکە گەڕایەوە تیپەکەی بۆ درێژەدان بە یاریکردن.

بەڵام پێدەچێت دوای ئەو رووداوە پەیوەندییەکانی نێوان ئۆسیمین و ناپۆلی وەک جاری جاران نەبێت، ئەمەش رێگە بۆ رۆیشتنی یاریزانەکە لە یانەکەی خۆشدەکات.

ئۆسیمین وەرزی رابردوو نازناوی سێریا ئەی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێنا، بە تۆمارکردنی 25 گۆڵیش بووە گۆڵکاری خولەکە.

ڤیکتۆر ئۆسیمین لەگەڵ ناپۆلی

بابەتی زیاتر

Back to top button