سعوودیەکوردستان

شۆخان نورەدین بۆ باشترین خانمە یاریزانی عەرەبی 2023 بەربژێرە

نۆ یاریزان لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بەربژێرن

Yariga App

شۆخان نورەدین هاوشانی هەشت یاریزانی دیکە بەربژێرن بۆ خەڵاتی باشترین خانمە یاریزانی عەرەبی بۆ ساڵی 2023.

شۆخان نورەدین یاریزانی یانەی هیلالی سعوودی کە وەرزی رابردوو پلەی دووەمی خولی نایابی خانمانی سعوودیەی بەدەستهێنا و بووە گۆڵکاری خولەکە، بۆ خەڵاتی Joy Awards بۆ باشترین خانمە یاریزانی عەرەبی ساڵی 2023 بەربژێرە، کە نۆ خانمە یاریزان رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتەکە دەکەن.

خەڵاتی Joy Awards لەوەتەی ساڵی 2019 لە سعوودیە لەلایەن دەستەی کات بەسەربردنی سعوودییەوە لە شاری ریاز دابەش دەکرێت، خەڵاتەکان لەسەر ئاستی میدیا و هونەری و فیلم دابەش دەکرێن.

شۆخان نورەدین کچە یاریزانی کورد وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی هیلال لە خولی نایابی خانمانی سعوودیە بە تۆمارکردنی 43 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولەکە و ئەم وەرزەش چوار گۆڵی لە خولەکە تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button