ئیسپانیائینگلتەرا

راهێنەرێکی پێشووی بارسێلۆنا کۆچی دوایی کرد

Yariga App

یاریگا –

تێری ڤینابێڵز، راهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەکانی ئوسترالیا و ئینگلتەرا دوای نەخۆشییەکی درێژخایەن کۆچی دوایی کرد.

تێری ڤینابێڵز، راهێنەری بەناوبانگ و بەئەزموونی تۆپی پێی ئینگلتەرا، کە ئەزموونی راهێنرایەتی کریستاڵ پاڵاس، کوینز پارک رێنجەرز، تۆتنهام، بارسێلۆناو هەڵبژاردە نیشتمانییەکانی ئینگلتەرا و ئوسترالیای هەبووە، ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد. ئەو راهێنەرەی لە وەرزی 1984-85 یانەی بارسێلۆنای کردە پاڵەوان، ئەمڕۆ لە تەمەنی 80 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن کۆچی دوایی کرد.

بارسێلۆنا 11 ساڵ بوو نەیتوانیبوو لالیگا بباتەوە، بەڵام لە ساڵی 1985 لەگەڵ ڤینابێڵز ئەم جادووە شکا، ڤینابڵز لە ساڵی 1964 یەکەم یاری خۆی ئەنجامدا و لە ساڵی 1976 هاتە ناو جیهانی راهێنەرایەتی. لە نێوان ساڵانی 1994 بۆ 1996 راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بووە و سەرکردایەتی تیپەکەی کردووە بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئەوروپای 1996، بەڵام لە یاری وێمبڵی بە لێدانی سزا بەرامبەر ئەڵمانیا شکستی خوارد.

لە نێوان ساڵانی 1984 بۆ 1987 سەرکردایەتی یانەی بارسێلۆنای کردووە و لە کۆتاییدا لە کارەکەی دوورخرایەوە و لویس ئاراگۆنێس جێگەی گرتەوە. شکست لە یاری کۆتایی جامی یانەکانی ئەوروپا لە ساڵی 1986 بە لێدانی سزا بەرامبەر ئیستا بوخارێست خراپترین یادەوەری بوو بۆ یانە کەتەلۆنییەکە. ڤینابێڵز نەیتوانی ببێتە یەکەم راهێنەر کە بارسا بکاتە پاڵەوانی ئەم کێبڕکێیە.

ڤینابڵز دوایین جار لە وەرزی 2002-2003 راهێنەری یانەی لیدز یونایتد بووە لەسەر ئاستی یانەکان و لە وەرزی 2006-2007 یاریدەدەری راهێنەری سێ شێرەکان بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button