هەڵبژاردەیەکی دیکە بەشداری کۆپا ئەمریکای 2024 دەکات
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی هەڵبژاردەی مەکسیک بەشداری کۆپا ئەمریکای 2024 دەکات.
پێگەی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی هەڵبژاردەی مەکسیک بەشداری کۆپا ئەمریکای 2024 دەکات.
کۆپا ئەمریکای 2024 لە هاوینی داهاتوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بە بەشداری 16 هەڵبژاردە بەرێوەدەچێت، 10 هەڵبژاردە لە کیشوەری ئەمریکای باشوور و 6 هەڵبژاردەش لە کیشوەری ئەمریکای باکوور بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن.
¡Bienvenido @miseleccionmx a la #CA2024! ⚽🇲🇽🏆
Welcome México! 👏🏻
Bem-vindo México 🤩#VibraElContinente #VibraOContinente #RockingTheContinent pic.twitter.com/wnkZBLC6xl
— CONMEBOL Copa América™️ (@CopaAmerica) November 22, 2023
لە ماوەی رابردوو دەنگۆی ئەوە هەبوو هەڵبژاردەی مەکسیک نەتوانێت بەشذاری پاڵەوانێتییەکە بکات، بەڵام ئەمڕۆ بە فەرمی راگەیەندرا کە مەکسیک ئامادەیە و بەشداری کۆپا ئەمریکای داهاتوو دەکات.
هاوکات لە 7ـی دیسیێمبەر لە ئەمریکا و لە شاری مەیامی تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی کۆپا ئەمریکا رادەکێشرێت، سەرجەم هەڵبژاردە بەشداربووەکانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور: بەڕازیل، ئەرجەنتین، بۆلیڤیا، چیلی، کۆڵۆمبیا، ئیکوادۆر، پاراگوای، پیرو، ئوروگوای و ڤێنزوێلا.
هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باکوور: ئەمریکا، مەکسیک، جامایکا، پەنەما، دوو هەڵبژادەی دیکەش زیاد دەکرێن.
🏟️ Miami & Atlanta
🔛 Los aficionados pueden inscribirse para estar al día con las noticias de la CONMEBOL Copa América 2024™️, incluyendo detalles sobre la accesibilidad de tickets cuando estén disponibles 👉🏼 https://t.co/RcSXB2B5DG
•
🔛 Os fãs podem se inscrever para se… pic.twitter.com/MTUZ3hmpuH
— CONMEBOL Copa América™️ (@CopaAmerica) November 20, 2023