ئه‌مریکاگرنگترین

لیۆنێل مێسی: پۆلیسی بەرازیل دڕندەیە

رەفتارێکی زۆر ناشرین بوو

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، هێرشیکردە سەر پۆلیسی بەرازیل و بە ‘دڕندە’ی وەسف کرد.

یاری کلاسیکۆی جیهانی نێوان هەڵبژاردەکانی بەرازیل و ئەرجەنتین بەهۆی گرژی نێوان هاندەران و پۆلیسی بەرازیل، بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دواکەوت.

شەڕ لە نێوان هاندەرانی هەردوو هەڵبژاردەکە دروستبوو، لە کاتێکدا سروودی نیشتمانی لەلایەن یاریزانانی هەڵبژاردەی بەرازیل دەگووترایەوە، ئەمەش وایکرد پۆلیس بە دار هێرشبکاتە سەر هاندەران.

دوای هێرشی پۆلیس، بەشێک لە هاندەرانی ئەرجەنتین کورسی یاریگایان شکاند و بەشێکی دیکەی هاندەران لە ترسی پۆلیس، چوونە سەر چیمەنی یاریگا.

مێسی و هاوڕێکانی هەوڵێکی زۆریان بۆ وەستاندنی هێرشی پۆلیسی بەرازیلدا، بەڵام چەندین هاندەر برینداربوون و یاریزانان بە ناچاری گەڕانەوە ژووری جلگۆڕین.

لیۆ مێسی لە دوای یارییەکە روونیکردەوە

بە چاوی خۆمان بینیمان چۆن مامەڵە لەگەڵ هاندەران دەکرا، ئەمە هاوشێوەی سیناریۆی یاری کۆتایی جامی لیبێرتادۆرێس بوو. پۆلیس بە دار لە هاندەرانی دەدا. چووینە ژووری جلگۆڕین، چونکە باشترین رێگەبوو بۆ ئەوەی دۆخەکە هێور بکەینەوە، رەنگە دۆخەکە بە تراژیدیای گەورە کۆتایی هاتبایە. ئێمە بیرمان لە هاندەران و ماڵباتی یاریزانانی ئامادەبوو لە یاریگا دەکردەوە.

لەلایەکی دیکەوە، مارکینیۆس، کاپتنی هەڵبژاردەی بەرازیل، لەگەڵ مێسی هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکەی دەدا و زۆر نیگەران بوو

هەستمان بە دڵخوورتییەکی (نائارامی) زۆر کرد، چونکە خێزان و منداڵی زۆر لە یاریگا ئامادەبوون و بە چاوی خۆمان بینیمان، چەند ترسابوون. بەڕاستی دۆخەکە زۆر سامناک بوو و نەماندەزانی چی بکەین.

نیکۆلاس ئۆتامێندی تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد و تانگۆ لە پێشەنگایەتیکردنی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ جامی جیهانی بەردەوام دەبێث.

ئەرجەنتین بە 15 خاڵ لە پلەی یەکەمدا دێت و بەرازیل بە حەوت خاڵ لە پلەی شەشەمدا مایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button