ئیسپانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
ریال مەدرید پلانی خۆی بۆ گواستنەوەی زستانەی یاریزانان یەکلاکردەوە
فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیاری خۆی داوە
ریال مەدرید پلانی خۆی بۆ بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان یەکلاکردەوە و لە ئێستاوە فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیاری خۆی داوە.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید بڕیاریداوە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکات و لۆس بلانکۆس هیچ یاریزانێکی نوێ ناباتە ریزەکانی، لەکاتێکدا پەتای پێکان بەرۆکی یانە ئیسپانییەکەی گرتووە و ئێستا نۆ یاریزانی مێرێنگی پێکانیان هەیە.
بەرپرسانی ریال مەدرید بە تەواوەتی خۆیان بۆ بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان ئامادە کردووە، کە هاوینی داهاتوو گرێبەستی کیلیان ئێمباپێ، خەونە لەمێژینەکەی مەدریدییەکان لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت.
سەرەتای ساڵی نوێ دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئیسپانیا دەکرێتەوە و هاندەرانی یانەکە داوای کڕینی هێرشبەرێکی نوێ دەکەن.