یاریگا
لە مەدرید بەهۆی ئەو پشووە نێودەوڵەتییەی هەیە توڕەییەکی زۆر هەیە و داوای گۆڕانکاری ریشەیی دەکەن.
ئارانچا رۆدریگێز خانمە رۆژنامەنوسی نزنیک لە مێرنگی بڵاویکردەوە، لەناو یانەکەدا وا دەزانن کاتی ئەوە هاتووە بەپەلە داوای گۆڕانکاری ریشەیی لە سیستەمەکەی فیفا و یويفا بکەن.
رۆژنامەنوسەکە بڵاویشی کردەوە، بەرپرسانی مێرنگی پێیانوایە کە لایەنە بەرپرسیارەکان دەبێت خشتەی یارییەکان سەبارەت بە پاڵاوتنەکانی مۆندیال و یۆرۆ و کۆپا ئەمریکا و پاڵاوتنەکانی دیکە ڕێکبخەنەوە بە ئامانجی کەمکردنەوەی فشارەکان.
ریال مەدرید یەکێک لە زەرەرمەندترین یانەکانی جیهان بەهۆی رۆژی فیفا و هەروەها پاڵاوتنەکانئ یوێفا بووە، بەم هۆیەوە لە ماوەی تەنها دوو رۆژ، دوو یاریزانی سەرەکیان لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان تووشی پێکان بوون.