یاریگا –
ئارامکۆ، کۆمپانیای زەبەلاحی سعودی بواری نەوت، نزیکە ببێتە سپۆنسەری سەرەکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’.
سعودیە نزیکە لە بەدەستهێنانی مافی میوانداریکردنی مۆندیالی 2034، چونکە دەرگای پێشکەشکردنی داوای میوانداری پاڵەوانیەتییەکە تەواوبووە و سعودیە تاکە بەربژێرە.
رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، ئارامکۆ و فیفا گفتوگۆکانیان دەستپێکردووە و رەنگە بڕی ساڵانەی گرێبەستی سپۆنسەرییەکە بگاتە 100 ملیۆن دۆلار. ئەمەش دەبێتە گەورەترین گرێبەستی سپۆنسەریکردن لە مێژووی فیفا.
The Saudi Arabian state-owned oil giant Aramco is set to complete a significant sponsorship deal with FIFA.
Industry experts believe the deal could be worth up to $100 million (about £84 million a year) to football’s world governing body by the time Saudi Arabia hosts the World… pic.twitter.com/XVZlvZxbFL
— Football Talk (@FootballTalkHQ) November 16, 2023
بە گوێرەی گفتوگۆی نێوانیان، ئارامکۆ تاوەکو ساڵی 2034 دەبێتە سپۆنسەری سەرەکی فیفا و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا، وردەکاری گرێبەستەکە بە فەرمی ئاشکرا بکرێت.
لە دوو ساڵی رابردوودا، سعودیە سەرنجی تەواوی لەسەر وەرزش داناوە و وەک کەرەستەیەکی گەورە بۆ بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ئابووری بەکاردەهێنێت.