ئاسیاسعوودیەعێراقگرنگترین

ڤیدیۆ | شۆخان نورەدین لە خولەکی 100 گۆڵی بردنەوەی بۆ هیلال کرد

Yariga App

شۆخان نورەدین کچەیاریزانی کورد لە خولی خانمانی سعوودیە، لە خولەکی 100 لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ئیتیحاد گۆڵی سەرکەوتنی بۆ هیلال کرد.

لە گەڕی پێنجەمی خولی نایابی خانمانی سعوودیە، هیلال 3-2 لە ئیتیحادی بردەوە، کە شۆخان نورەدین کچە یاریزانی کورد لە کاتی زیادکراودا لە خولەکی 100 گۆڵی بردنەوەی بۆ هیلال کرد.

شۆخان نورەدین کە وەرزی رابردوو بە تۆمارکردنی 43 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولی نایابی خانمانی سعوودیە، ئەم وەرزە بە تۆمارکردنی 4 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە.

هیلال بە گۆڵەکەی شۆخان دووەم بردنەوەی لەم وەرزە بەدەستهێنا و لە پلەی چوارەمی ریزبەندی بووە خاوەنی 7 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button