ئاسیاسعوودیەگرنگترین

هیلال دەیەوێت شوێنگرەوە نێیمار لە مانچێستەر یونایتد بگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلالی سعودی شوێنگرەوەی نێیمار دا سێلڤای لە پرێمەرلیگ و یانەی مانچێستەر یونایتد دەستنیشانكردووە و دەیەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا بیگوازێتەوە یانەكەی.

لە ماوەی رابردوودا نێیمار لە ئەژنۆیدا تووشی پێكان بوو و بۆ ماوەی 10 مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

نێیمار پەیامێکی ناخهەژێنی بڵاوکردەوە

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی زە سەن هیلال ئامادەیە گرێبەست لەگەڵ جەیدن سانچۆ یاریزانی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتد بكات، بۆ شوێنگرتنەوەی نێیمار.

دوای ئەوەی لە مانگی ئابی رابردوودا لەگەڵ تێن هاخ بوو بە دەمەقاڵەیان تا ئێستا سانچۆ بەشداری لە هیچ یارییەكدا نەكردووە و تەنانەت لەگەل یاریزانەكانیش راهێنان ناكات.

ئیدارەی مانچێستەر یونایتد رێگری لە جەیدن سانچۆ کرد لەگەڵ تیپی یەکەم مەشق و راهێنان بکات یان تەنانەت ئامرازەکانی یانە ئینگلیزییەکە بەکاربهێنێت، لەنێویاندا شوێنی نانخواردن.

جەیدن سانچۆ بە درێسی مانچێستەر یونایتد

هیلالبە كۆكردنەوەی 35 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی رۆشنی سعودی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button