جیهانگرنگترین

دوو ئەستێرەی جیهانیی لاسایی کریستیانۆ و مێسی دەکەنەوە

کاریگەری ئەفسانەکان...

Yariga App

یاریگا –

دوو ئەستێرەی جیهانیی لە نوێترین ڤیدیۆ کلیپیان لاسایی کریستیانۆ و مێسی دەکەنەوە.

درەیک، گۆرانی بێژی بەناوبانگی کانەدی، نوێترن گۆرانی خۆی بە هاوبەشی لەگەڵ گۆرانیبێژی ناودار، جەی کۆڵی ئەڵمانی بەناوی “First Person Shooter” بڵاوکردەوە.

لە ڤیدیۆ کلیپی گۆرانییەکەدا لاسایی دیمەنی چەند فیلم و درامایەکی جیهانی کراوەتەوە، بەڵام ئەوەی زیاتر جێگای سەرنجە ئەوەیە، لە بەشێکی ڤیدیۆ کلیپەکە ئەو دوو گۆرانیبێژە لاسایی هەردوو ئەستێرەی ناوداری تۆپی پێ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی دەکەنەوە.

لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو، هەردوو ئەستێرە مەزنەکەی تۆپی پێ لە کارێکی رێکلامی هاوبەش بۆ براندی لوی ڤیتۆن بەیەکەوە دەرکەوتن، وێنەکە لە ماوەیەکی کەمدا بە سۆشیاڵمیدیادا تەقییەوە و ملیۆننان ڵایک و کۆمێنتی کۆکردەوە.

کاریگەرییەکانی ئەو وێنەیە تا ئێستا بەردەوامن، تەنانەت گەیشتووەتە ئەوەی، درەیک لە نوێترین گۆرانی خۆیدا لاسایی ئەو دەرکەوتنە تایبەتەی دۆن و لیۆ بکاتەوە.

دەریک و جەی کۆڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button