ئیسپانیائینگلتەرا

بێڵینگهام بووە بە خێر و بەرەکەت بۆ لالیگا!

Yariga App

خافیێر تیباس سەرۆکی لالیگا باسی سوودێکی جیاوازی جود بێڵینگهام دەکات بۆ لالیگا.

ئەستێرە ئینگلیزییەکە ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە بەو ئاستە بەرزەی لە یەکەم وەرزیدا لە مەدرید نیشانی دەدات و تیباس دەڵێت ئەمە بووەتە هۆکاری ئەوەی خولی ئیسپانی ناوبانگێکی زۆر لە بەریتانیا پەیدا بکات.

تیباس ئەمڕۆ بۆ ئاژانسی پی ئەی وتی ”

چەند مانگێکی کەمە هاتووە و هێشتا تەواوی کاریگەرییەکان دەرنەکەوتوون بەڵام ئەوە روونە کە بێڵینگهام کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر ناوبانگی لالیگا لە . بەریتانیا. ئەو یاریزانێکی گرنگە و بەریتانیا و ئەو شوێنانەی بە ئینگلیزی قسە دەکەن زیاتر گرنگی بە خولەکەمان دەدەن بەهۆی ئەوەوە. ئەو لە مەدرید وەک ئەوەیە لە هەسارەیەکی دیکەوە هاتبێت. ئەو باشترین یاریزانی ئەورووپایە و لە خولەکەی ئێمە یاری دەکات. ناتوانین بەراوردی خۆمان بکەین بە پریمەرلیگ ئەوان گەورەترن بەڵام  باشترینەکانی ئەورووپا لە ئیسپانیا یاری دەکەن.

بێڵینگهام سەرەڕای ئەوەی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستە خاوەنی 13 گۆڵ و سێ ئەسیستە تەنها لە 14 یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button