ئیسپانیا

ناوبژیوان و راهێنەرانی لالیگا بۆچی کۆ دەبنەوە؟

Yariga App

یاریگا –

سبەی سێشەممە، راهێنەرانی لالیگا دەرفەتی ئەوەیان بۆ رەخساوە کە راستەوخۆ لەگەڵ لەگەل ناوبژیوانان کۆ ببنەوە ناڕەزایەتییەکانیان لەلا بەرز بکەنەوە.

بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەی سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا و ناوبژیوانانی لالیگا و راهێنەران ئەنجام بدرێت. ئەم کۆبوونەوە کە لە هاوینەوە لەلایەن لیژنەی راهێنەرایەتییەوە بڕیری لەسەر دراوە، بە لەبەرچاوگرتنی دوایین گرژییەکانی لالیگا، ئەم کۆ بوونەوەیە زۆر گرنگە.

چەند راهێنەرێک لە چەند هەفتەی رابردوودا رەخنەیان لە بڕیارەکانی ناوبژیوانان گرتووە و ئێستا دەتوانن رووبەڕوو قسەیان لەگەڵ بکەن. ئەم کۆبوونەوەیە لە شاری سیوداد لاس رۆخاسی مەدرید بەڕێوەدەچێت و لە ئێستادا هیچ راهێنەرێک ئەم بانگهێشتنامەیەی رەت نەکردۆتەوە.

ئەم دیدارە دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ چاڤی و کارلۆ ئەنچیلۆتی کە راستەوخۆ ناڕەزایی خۆیان لەسەر ناوبژیوانان دەرببڕن. پرسی لێدانی تۆپ بە دەست و لێدانی سزا و بەتایبەتی بڕیارەکانی VAR، بووەتە هۆی ئەوەی چەندین جار راهێنەران ناڕەزایەتی دەرببڕن، ئێستاش دەرفەتێکی باشە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button