ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی ریس جەیمسی کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی، ریس جەیمسی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەی ئیندیپێندێنت پڵاویکردووەتەوە، ریس جەیمس، بەرگریکاری چێڵسی لەندەنی، لە هاوینی داهاتوو ئامانجێکی سەرەکی مانچێستەر سیتی دەبێت.

بەپێی سەرچاوە بەریتانییەکە، پێپ گواردیۆلای راهێنەری سیتیزن زۆر بە یاریزانەکە سەرسامە، دەیەوێت جەیمس بکات بە شوێنگرەوەی کایل واڵکەری تەمەن 33 ساڵان.

واڵکەر لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو نزیکبوو لە جێهێشتنی یانەکەی بەرەو بایرن میونشنی ئەڵمانی، بەڵام لە دواساتەکانی بازاڕی گواستنەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بلوو موون تا هاوینی 2026 نوێکردەوە.

بەڵام بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی، پێناچێت بۆ ماوەیەکی زۆر وەک یاریزانێکی سەرەکی پێکهاتەی تیپەکەی پێپ گواردیۆلا بمێنێتەوە. بۆیە سیتیزن لە ئێستاوە بەدوای شوێنگرەوەیەکی گونجاودا دەگەڕێت.

واڵکەر دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

بەڵام لەم گواستنەوەیەدا ئەرکی یانە ئینگلیزییەکە ئاسان نابێت، بەوپێیەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیش ماوەیەکەی زۆرە بە جەیمس سەرسامە، بە وردی چاودێری دۆخی بەرگریکارە 23 ساڵانییەکەیان کردووە و ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.

جەیمس لە ئەکادیمیای چێڵسی پێگەیشتووە، بە درێسی تیپی یەکەم 153 یاری کردووە، خاوەنی 11 گۆڵ و 23 ئەسیستە. نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان و نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپای لەگەڵ بلوز بەدەستهێناوە.

ریس جەیمس

بابەتی زیاتر

Back to top button