ئیسپانیا

جواو فێلیکس ئامارێکی خراپی لەگەڵ بارسێلۆنا تۆمار کردووە

Yariga App

یاریگا

جواو فێلیکس دوای پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا، دەستپێکێکی باشی لەگەڵ ئەو یانەیە تۆمار کرد، بەڵام بەم دواییە ئاستەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

گۆڵکارە پۆرتوگالیەکە هاوینی رابردوو دوای هەوڵێکی زۆر، دواجار توانی کارگێری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید رازی بکات، بە شێوەیەکی کاتی دەستبەرداری بن و پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە بکات. ئەو یاریزانە سەرەتایەکی باشی لەگەڵ یانەکەی هەبوو، بە جۆرێک لە کۆی چوار یاریی توانی 3 گۆڵ و 2 ئاسیست تۆمار بکات.

ئامارەکان پیشان دەدەن، فیلیکس لە دوایین 10یاریی لەگەڵ بارسێلۆنا نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک تۆمار بکات، ئەو یاریزانە پۆرتوگالیە لەو 10 یارییە لە 9 یاریی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی بووە.

فێلیکس لەو ماوەیە 3 ئاسیستی کردووە، بەڵام پێدەچێت هاوشێوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و یاریزانەکانی دیکەی هێلی بەرگری، تووشی قەیرانی گۆڵ کردن بوبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button