لیڤاندۆڤسکی هۆکاری گۆڵ نەکردنی ئاشکرا دەکات
یاریگا –
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری یانەی بارسیلۆنا، پێیوایە هاوتیمیەکانی ناتوانن بە باشی هەلی گۆڵ کردن برەخسنێنن هەر بۆیە لە یارییەکانی رابردوودا نەیتوانیوە گۆڵ تۆمار بکات.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە هامبۆرگ بەرامبەر شاختاری ئۆکراینی شکستی خوارد و ئەمە یەکەم شکستیان بوو لەم وەرزەدا لە خولی یانە پاڵەوانانی ئەورۆپا. بلاوگرانا تەنها پێویستی بە خاڵێک بوو تاوەکوو سەرکەوتنیان بۆ قناغی 16 یەکلایی بکەنەوە، بەڵام بە شکستەکەیان بە ئەنجامی 0-1 سەرکەوتنیان توشی ئەگەر بوو.
بێ گومان یەکێک لە کێشەکانی ئەم هەفتەیە بۆ بارسێلۆنا دابەزینی ئاستی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکییە. ئەستێرە پۆڵەندییەکە خراپترین رۆژەکانی بەسەردەبات و ئامارەکانی بە درێژایی ساڵانی رابردوو هیچ کات بەم شێوەیە نەبووە کە لە 16 یاری فەرمی دا تەنها 6 گۆل تۆمار بکات.
لەکۆتایی یارییەکەی شەوی رابردوو، لیڤا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی پۆڵەندی رایگەیاند:
شاختار یارییەکی جوان و بێ کەم و کوڕی بەرامبەر ئێمە ئەنجامدا. گۆڵێکیان تۆمار کرد و دەیانتوانی گۆڵی زیاتریش بکەن. ئێمە لە دوایین پاسەکاندا کێشەیەکی گەورەمان هەیە و دەبێت بڵێم لە دروستکردنی هەلی گۆڵکردندا سەرکەوتوو نین. ئەوە راستییەکە کە ناتوانین هەلی زۆر لەسەر گۆڵی بەرامبەر دروست بکەین.
هێرشبەرەکەی بارسا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:
دەبێت زیاتر کاربکەین و چاوەڕێی رۆژی یەکشەممە دەکەین بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەم دۆڕاندنەمان بکەینەوە. دەبێت لە ئەمڕۆ باشتر یاری بکەین، بەتایبەتی لە شوێنی هێرشبەریدا. ئێستا لە قۆناغێکی سەختداین، بەڵام هیوادارم زۆر بە زوویی لێی دەربچین بە خێرایی بگەڕێینەوە بۆ بارودۆخی ئاسایی و سەرکەوتنێکی باش بەدەستبهێنین بەرامبەر ئالاڤێس.
بارسێلۆنا و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بڕیارە رۆژی دوشەم لە یاریگا مونجۆیک لە بارسێلۆنا لە کاتژمێر 18:15 رووبەڕوی یەک ببنەوە.