ئیسپانیا

چاڤی ئەرکی کانسیلۆ یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهینەری یانەی بارسێلۆنا، پۆستی جواو کانسێلۆ بەرگریکاری یانەکەی یەکلایی کردەوە.

جواو کانسێلۆ لەم وەرزەدا بووە یەکێک لە یاریزانە گرنگ و جێگیرەکانی بارسێلۆنا. ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بە خواستن لە مانچێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کردووە. لەو کاتەوە تەنها یەکەم یاری بەرامبەر ئۆساسۆنا لەسەر کورسی یەدەگ بوو بەڵام لە یارییەکانی تردا یاریزانێکی جێگیر بووە بەبێ وەستان لە دوو مانگی رابردوودا.

کانسێلۆ بۆ بەهێزکردنی بەرگری لای راستی بارسێلۆنا وەرگیرا، بەڵام بەگوێرەی پێویستیەکان وەک یاریزانی باڵیش یاری کردووە. بۆ نمونە لە دوو یاری کۆتاییدا بەرامبەر ریال مەدرید و سۆسیداد لە هێڵی پێشەوە یاری کرد بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

دوێنێ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکدا یەکیک لە پرسیارەکانی پەیامنێران بۆ چاڤی سەبارەت بە شوێن و پۆستی کانسیلۆ لەناو یاریگادا بوو و چاڤیش لە وەڵام دا گوتی:

کانسلۆ لە 80%ی یارییەکانماندا بەرگریکار بووە و دەتوانێت هەم لەلای راست و هەم لەلای چەپ یاری بکات. لە دوو یاری رابردوودا ویستمان کەمێک زیاتر لە رووی بەرگرییەوە یاری بکەین و سێ بەرگریکاری ناوەڕاستمان هەبوو. هەر لەبەر ئەم هۆکارە لە رێزی پێشەوە یاری کرد، بەڵام کاتێک دەگەڕێینەوە بۆ سیستەمی 3-3-4 کە بە زووترین کات دەبێت، ئەو بەرگریکارێکی راست دەبێت. بێ گومان کانسێلۆ لەو شوێنانە یاری دەکات کە ئاسوودەتر بێت و زۆربەی کاتەکان بەو شێوەیە دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button