ئاسیاسعوودیە

یانەی ئیتیحاد راهێنەرەکەی دوور دەخاتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەکانی سەر بە سعودیە رایانگەیاند، یانەی ئیتیحادی سعودی لە ئێستادا هیچ بیر لەوە ناکاتەوە کە نونۆ سانتۆ، راهێنەری یانەکەی دوور بخاتەوە.

لەچوارچێوەی هەفتەی چوارەمی یارییەکانی یانە پاڵەوانانی ئاسیادا، یانەی ئیتیحاد بە ئەنجامی 0-2 لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە شاری هەولێر بەرامبەر یانەی قوەجەوییە شکستی خوارد. سەرەڕای یەکەم شکستیان دوای سێ سەرکەوتنی لەسەریەک، ئیتیحاد بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی سێییەم دایە، یانەی قوە جەویەش بە کۆ کردنەوەی 7 خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی سێیەم دا جێگیر بووە.

ئەم شکستە فشارەکانی لەسەر نونۆ سانتۆی راهێنەر کە لە خولی سعودیەشدا ئەنجامەکانی باش نەبوون، زیاتر کردووە. لە پێنج هەفتەی رابردوودا نەیانتوانیوە سەرکەوتن بەدەستبهێنن و دوای دۆڕانیان بەرامبەر یانەی شەباب بە ئەنجامی 1-0، بە جیاوازی 11 خاڵ لە دوای یانەی هیلالی پێشەنگەوە لە پلەی شەشەم دان.

سەرەڕای خراپی ئەنجامەکانی ئەم دواییە، بەڵام بۆچوونێک لە یانەکەدا هەیە کە راهێنەر گەورەترین پشکی ئەو ئەنجامە خراپانە لە ئەستۆ ناگرێت، چونکە ئەمیندارەکان پێیان وایە یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی دابەزینی ئاست و ئەنجامە نەرێنییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە پێکانەکانە کە ئەم تیپە لەم وەرزەدا تووشی بووە.

بە پێی هەواڵێکی شرق الاوسط، یانەکە رەتی کردووەتەوە هیچ بڕیارێک سەبارەت بە ئەگەری دەرکردنی راهێنەرەکەی لە چەند رۆژی داهاتوودا بدات و ئەم جۆرە بڕیارەیان بە “سەرسوڕهێنەر” وەسف کردووە و ئەوام پێیان وایە کە ئەنجامەکانی دوایی یانەکەیان بە هۆی پیکانە یەک لە دوای یەکی یاریزانەکانیانە کە تووشی گرفتی کردوون و پەیوەندی بە سانتۆوە نییە.

دوایین سەرکەوتنی ئیتیحاد لە خولی رۆشەنی سعودی لە هەفتەی حەوتەمدا لە یارییەکدا بەرامبەر فەتح بەدەست هات، کە بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button