ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد دەستبەرداری ئەستێرەیەكی دەبێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەی داهاتوودا دەستبەرداری تواناكانی یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەكەی ببێت.

شەیتانە سوورەكان ماوەیەكی زۆرە هەوڵی پتەوكردنی هێڵی هێرشبردنی یانەكەی دەدات، بەهۆی دابەزینی ئاستی هێرشبەرەكانیەوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی دەیڵی مەیڵ ئیدارەی مانچێستەر یونایتد بە ئاستی ئانتۆنی بەڕازیلی و هێرشبەری یانەكەیان رازی نین لەو كاتەوەی هاتووەتە یانەكەیان و ئەم وەرزە بەتایبەت.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بەهۆی ئەوەی لەو ماوەدا نەیتوانیوە خۆی بسەلمێنێت، شەیتانە سوورەكان دەیەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا دەستبەرداری ئەستێرەكەی ببێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە مانچێستەر یونایتد زۆر سەرسامی ئاستی گابریێل باربۆسا هێرشبەری فلامینگۆن و دەیانەوێت بە گۆڕینەوەیەك لەگەڵ ئانتۆنی هێرشبەرەكە بگوازنەوە ریزەكانیان.

ئانتۆنی بە درێسی مانچێستەر یونایتدەوە

لەم وەرزەدا ئانتۆنی لە كۆی 11 یاری پرێمەرلیگ 8 یاری كردووە و نەیتوانیووە هیچ گۆڵێك بكات و هیچ گۆڵێكیش دروست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button