ئینگلتەرا

ناوبژیوانیکی ئافرەت لە پرێمەرلیگدا مێژوو تۆمار دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریبێکا وێڵچ ناوبژیوانی لاوی ئینگلیزی بووە یەکەم ناوبژیوان لە مێژووی پرێمەرلگدا کە ژمارەیەکی پێوانەیی بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات.

دوێنێ وێڵچ وەک ناوبژیوانی چوارەمی یارییەکەی نێوان مانچێستەر یونایتد و فولهام ئامادە بوو، کە لە هەفتەی 11ی پرێمەرلیگدا بەڕێوەچوو و لە بەرژەوەندی خوێندکارەکانی ئێریک تێن هاخ کۆتایی هات.

بەم شێوەیە وێڵچ بووە یەکەم ناوبژیوانی ئافرەت لە مێژووی خولی ئینگلیزیدا کە لە تیپی ناوبژیوانی یەکێک لەو یارییانەی کە لە پێشبڕکێی پیاوان بەڕێوەچوو وەکوو ناوبژیوانی چوارەم ئامادەبوو و ناوی خۆی بۆ هەمیشە لە مێژووی ئەم پاڵەوانێتییەدا هێشتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە زۆرێک لە خولە بەناوبانگەکانی ئەوروپا، وەک بۆندسلیگا و لیگ وەنی فەڕەنسی، ناوبژیوانی ئافرەت لە یارییەکانی پیاوان بووەتە رووداوێکی ئاسایی، بەڵام بەهۆی یاسا تایبەتەکانی خولی ئینگلیزییەوە مەرجەکان جیاواز بوون لەم وڵاتەدا و ئەمەش بە پێشکەوتنێکی گەورە دادەنرێت.

وێڵچ پێشتر ریکۆردێکی ناوبژیوانی لە قۆناغی سێیەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا لە نێوان بێرمینگهام و پلیمۆسدا هەبووە، بۆ ئەوەی نیشان بدات کە شکاندنی ئەو جۆرە ریکۆردە بۆ ئەو شتێکی نوێ نییە.

ئەم ناوبژیوانە گەنجە لە تەمەنی هەرزەکاریدا پێشتر یاری تۆپی پێی دەکرد، بەڵام دواجار لە تەمەنی 27 ساڵیدا بڕیاریدا بچێتە ناو جیهانی ناوبژیوانییەوە، بەم شێوەیەش، هاتە ناو پۆلەکانی ناوبژیوانییەوە بۆ ئەوەی هەموو شتێک بە شێوەیەکی ورد و ئەکادیمی فێربێت وئێستا بە یەکێک لە باشترین ناوبژیوانەکانی خولی ئافرەتانی ئینگلتەرا دادەنرێت.

وێڵچ لە یەکەمی کانوونی دووەمی ساڵی 1983 لەدایک بووە و مانگی داهاتوو دەبێتە 40 ساڵ. لە ساڵی 2015ەوە ناوی لە لیستی فیفادا هاتووە، لە ساڵی 2019ەوە بڕیاریدا سەرجەم کارەکانی دیکەی بەجێبهێڵێت و ژیانی پیشەگەری خۆی تەنها بۆ تۆپی پێ تەرخان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button