ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر رایۆ ڤاییكانۆ

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر رایۆ ڤاییكانۆ.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری رایۆ ڤاییكانۆ بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دوانزەی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە مەدرید لە تواناكانی هەریەك لە ئیدێر میلیتاو، تیبۆ كۆرتوا و فێرلاند مێندی بێ بەش دەبێت.

هەروەها ئاردا گولەر بۆ یەكەمجار لە لیستی یاریزانەكاندایە و ئامادەیە بۆ یاریكردن.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: كیپا

هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، رودیگەر ،ئالابا، فران گارسیا

هێڵی ناوەند: ڤاڵڤێردی ، كروس، كاماڤینگا ، بێڵینگهام

هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ ، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button