یاریگا –
یانەی دهۆک بەیاننامەیەکی لەبارەی گرژییەکانی یاریی ئەمڕۆی دێربی بادینان بڵاوکردەوە، کە نزیکەی 20 کەس بریندار بوون و زیانێکی زۆر بەر یاریگای دهۆک کەوتووە.
یانەی دهۆک لە بەیاننامەکەی لەبارەی گرژییەکانی یارییەکەی زاخۆ رایگەیاندووە:”ئێمە تەواوی بەڵگەنامەکانی رووداوەکانی یارییەکەمان رادەستی سەرپەرشتیاری یارییەکە و لایەنی پەیوەندیدار کردووە و نامانەوێت پێش رووداوەکان بکەوین، بەڵام لەسەر مافی هاندەرانمان بێدەنگ نابین”.
لە بەیاننامەکەی دهۆکدا هاتووە:” هاتنی رێژەی زۆری هاندەرانی زاخۆ بۆ ناو یاریگا بەبێ رەزامەندیی و ئاگاداریی ئێمە بوو، هەروەها دەرگای ژمارە 9 لەناو یاریگا لەلایەن پۆلیسی زاخۆوە سەرپەرشتی دەکرا”.
دهۆک و زاخۆ لە گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.
لە یاری دێربی بادینان 20 کەس برینداربوو – سەرچاوەیەک لە تەندروستی دهۆک بۆ یاریگا.
هاندەرێکی یانەی دهۆک بە چەقۆ بریندار کراوە و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر دەکرێت.
دوای تەواوبوونی دێربی بادینان و لە دەرەوەی یاریگاش، گرژی لە نێوان هاندەرانی دهۆک و زاخۆ دروستبوو.
بەشێک لە هاندەرانی یانەی زاخۆ ئاگر لە کورسییەکانی یاریگای دهۆک بەردەدەن.
دیمەنی نێو یاریگا، دوای کۆتایی هاتنی دێربی بادینان !!!
شەڕێکی توندی نێوان بەشێک لە هاندەرانی یانەی دهۆک و یانەی زاخۆ لە دێربی بادینان. تاوەکو ئێستا چەند کەسێک برینداربوون.
دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی هاندەرانی دهۆک و زاخۆ لە دێربی بادینان