ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاری لوتكەی نێوان نیوكاسڵ و ئارسیناڵ

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر ئێدی هۆوی راهێنەری نیوكاسڵ یونایتد و میكێل ئارتێتا راهێنەری ئارسیناڵ بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان نیوكاسڵ یونایتد لە یاریگای سانت جەیمس پارك میوانداری ئارسیناڵ بكات لە میانی یارییەكانی هەفتەی یانزەیەمی خولی ئینگلیزیدا.

بۆ ئەو یارییە یانەی خاوەن ماڵ لە تواناكانی هەریەك لە ساندرۆ تۆنالی، ئەندرسن و مێرفی بێ بەش دەبێت و یانەی میوانیشلە تواناكانی هەریەك لە گابریێل خیسۆس، تۆماس پارتی و سمیس رۆی بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نیوكاسڵ یونایتد:

گۆڵپارێز: نیك پۆپ

هێڵی بەرگری: تریپیێر، لا سێلس، شار، بێرن

هێڵی ناوەند: لۆنگستاف، برۆنۆ گیماریش ، جۆیلینتن

هێڵی هێرشبردن: ئالمیرۆن ، ویڵسن ، گۆردن

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ:

گۆڵپارێز: رایا

هێڵی بەرگری: وایت ، سالیبا ، گابریێل، تۆمیاسو

هێڵی ناوەند: ئۆدیگارد، جۆرجینیۆ ، رایس

هێڵی هێرشبردن: ساكا ، هاڤێرتز ، مارتینێلی

بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ ئارسیناڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و نیوكاسڵیش بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە پلەی شەشەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button