ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پۆچێتینۆ: تا كۆتایی ژیانم راهێنەرایەتی دوو یانە ناكەم

Yariga App

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە بە درێژایی ژیانی نایەوێت راهێنەرایەتی دوو یانە بكات.

وا بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یانزەیەمی خولی ئینگلیزیدا.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پۆچێتینۆ ووتی: هەمیشە تایبەتە بگەڕێیتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە چەندین یادگاری جوانت لێ دروست کردووە. شتێکی زۆر تایبەتە، درۆ ناکەم کاتێک رۆیشتم، ساتێکی زۆر سەخت بوو، بەڵام ئێستا دەرفەتێکم بۆ رەخساوە بگەڕێمەوە و ئەو کەسانە ببینم کە هێشتا لەوێ کار دەکەن.

بەردەوام بوو ووتی: هەمیشە وتوومە ئەو یانانەی كە راهێنەرایەتیان ناكەم بارسێلۆنا و ئارسیناڵن، چونكە خراپترین دوژمنی تۆتنهام و ئیسپانیۆلن، ئێمە كەسانی پیشەیین بەڵام لە هەمانكاتدا مرۆڤین و هەستمان هەیە.

پێشتر پۆچێتینۆ ئاشكرایكرد كە هەرگیز راهێنەرایەتی بارسێلۆنا ناكات بەهۆی ئەوەی ماوەی حەوت ساڵ وەك یاریزان و سێ وەرز وەك راهێنەر لە ئیسپانیۆل كاری كردووە.

چێڵسی بە راهێنەرایەتیكردنی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی یانزەیەمی خولی ئینگلیزیدا دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button