یاریگا –
لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی لە دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر باسی لە بردنەوەی خەلاتەكە كرد.
لیۆ مێسی خەڵاتی باڵۆن دۆری بۆ ساڵی 2023 بەدەستهێنان، كە خەڵاتەكە لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵەوە پێشكەشی باشترین یاریزانی جیهان دەكرێت.
David 🤝 Leo #ballondor pic.twitter.com/S42sPfKoDZ
— Ballon d'Or #ballondor (@ballondor) October 30, 2023
لە دوای بردنەوەی خەڵاتەكە مێسی ووتی:
وەك پێشتر كە زۆر جار وتوومە هەرگیز پێشبینیم نەدەكرد ئەم كاروانە وەرزشیەم هەبێت، ئەوەندە بەختم هەیە و پێموایە زۆر قورسە.
بۆ ئەوەی لە باشترین یانەی مێژوودا بم و نازناوی زۆر ببەمەوە، لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی تووشی چەندین دۆڕانی سەخت بووم، هەرگیز کۆڵم نەدا و بەردەوام بووم لە خەبات بۆ درێژەدان بە خەونەکەم بۆ بردنەوەی جامی جیهانی و كۆپا ئەمریكا، من زۆر شانازی بە بەدەستهێنانی هەموو ئەوانە دەکەم.
دڵنیام ئێرلینگ هالاند و كیلیان ئێمباپێ رۆژێك باڵۆن دۆر دەبەنەوە، متمانەم بەوە هەیە.
مارادۆنا:
ئەمڕۆ رۆژی لەدایك بوونی دیێگۆ مارادۆنایە و هیچ شوێنێکی باشتر لێرە نییە بۆ ئەوەی هیوای رۆژی لەدایك بوونی بۆ بخوازین. لە هەر شوێنێک بیت، رۆژی لەدایک بوونت پیرۆز بێت دیێگۆ. ئەمەش بۆ تۆیە.