ئه‌مریکا

ڤینیسیوس جونیۆر خەڵات دەکرێت

Yariga App

یاریگا

خەڵاتی سۆکرات یەکێکە لە خەڵاتەکانی گۆڤاری فرانس فتبۆلی فەرەنسا. ئەم خەڵاتە کە ناوی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی هەڵگرتووە، بۆ ڕێزگرتن لە کردەوە مرۆییەکانی یاریزانانی جیهانی تۆپی پێ دروستکراوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، خەڵاتی سۆکراتی ساڵی 2023 بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی بەڕازیلی ڕیاڵ مەدرید دەبێت.

پێدەچێت ڤینیسیۆس پێشتر لەمبارەیەوە ئاگادارکرابێتەوە و زۆرێک لە خزمەکانی گەشتیان بۆ پاریس کردبێت. بڕیارە ئەو یاریزانە خەڵاتەکەی پێشکەش بە پێلێ، ئەفسانەی کۆچکردووی تۆپی پێی وڵاتەکەی بکات.

بۆچی خەڵاتی سۆکرات دەدرێت بە ڤینیسیوس؟

ڤینیسیۆس زۆر چالاکیی خێرخوازی ئەنجام دەدات. لە ساڵی 2022 نزیکەی 335 هەزار یۆرۆی لە پەیمانگای وینی جونیۆر (بەرنامەیەک بۆ پەروەردەکردنی منداڵانی هەژار) خەرجکردووە، لە 2023 ئەم بڕە پارەیە گەیشتە یەک ملیۆن یۆرۆ، باریاریشە لە ساڵی 2024 نزیکەی 2,5 ملیۆن یۆرۆی دیکە لەم پێناوە خەرج بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button