ئینگلتەرا

رۆناڵدۆی لە مانچێستەر یونایتد دەرکرد و ئێستا لە دێربی زەلیل بووە

Yariga App

یاریگا

پێشکەشکاری بەناوبانگی ئینگلیزی دوای هەموو شکستێکی قورسی مانچێستەر یونایتد، رەخنەی توند لە راهێنەری هۆلەندی ئەو یانەیە دەگرێت.

لە گەڕی دەیەمی خولی ئینگلیزی، مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی لە دیربی مانچێستەر رووبەڕووی یەکتری بونەوە و یارییەکەش لە بەرژەوەندی ستیزن بە ئەنجامی 3-0 کۆتایی هات.

پیرێس مۆرگان پێشکەشکاری بەناوبانگی ئینگلیزی دوای دۆڕانەکەی مان یونایتد لە دێربی مانچێستەر، لە تویتێکدا پشتگیری لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات،د دوای دۆڕانەکەی شەیتانە سوورەکان لە دێربی مانچێستەر، مۆرگان بە گاڵتەجاڕیەوە بۆ تێن هاخ نووسیویەتی:

لەکاتێکدا مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا لەسەر دەستی مانچێستەر سیتی زەلیل دەکرێت، شایەنی ئەوەیە بیربخرێتەوە کە ئێریک تێن هاخ راهێنەری یانەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی لە یانەکە دەرکرد و زۆریش لەسەرخۆ بوو. لەو کاتەوە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 43 گۆڵی بۆ یانەکەی و وڵاتەکەی تۆمار کردووە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button