ئیسپانیا

ئانچێلۆتی ناڕازییە لە هێرشبەرەکانی

Yariga App

یاریگا-کارلۆ ئەنچلۆتی ئارامی لەدەستداوە لە کەمیی گۆڵەکانی هێرشبەرانی یانەکەی.

ئێوارەی ئەمڕۆ ریاڵ مەدرید توانی شکست بە بارسێلۆنا بهێنێت لە یەکەم کلاسیکۆی وەرزدا، بەڵام ئەوەی جارێکیتر فریادڕەسی مەدرید بوو، جود بێڵینگهام بوو.

بارسا سەرەتا بە گۆڵێک پێشکەوت بەڵام بێڵینگهام بە دوو گۆڵی نیوەی دووهەم یارییەکەی لە بەرژەوەندی مەدرید بە کۆتا هێنا. لەم یارییەدا جارێکیتر هێرشبەرانی مەدرید بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوتن، ئەو پرسەش رووبەرووی ئەنچلۆتی کرایەوە.

راهێنەرە ئیتاڵییە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە وتی ”

ئێمە دەزانین کە بێڵینگهام هێرشبەر نیە، کاتی ئەوەیە ئیتر هێرشبەرەکانی وەک ڤینیسیوس و رۆدریگۆ گۆڵمان بۆ تۆمار بکەن.

کارلۆ دووپاتیکردەوە کە بێڵینگهام ناوەڕاستکارە و ناکرێت پشت بە گۆڵەکانی ئەو ببەستن بۆ بردنەوە.

بەو ئەنجامە ریاڵ مەدرید گەڕایەوە پێشەنگی لالیگا، جیاوازی نێوان مەدرید و بارساش بۆ چوار خاڵ بەرزبووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button