ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پۆستێكۆگلو: سۆن هاوشێوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆیە

Yariga App

یاریگا –

ئەینج پۆستێكۆگلو، راهێنەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێررزی ئینگلیزی هیۆنگ مین سۆن یاریزانی كۆریای باشوور و ئەستێرەی یانەكەی بە ئەفسانەی پۆرتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەچوێنێت.

شەوی رابردوو كریستاڵ پاڵاس لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆتنهامی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دەیەمی پرێمەرلیگدا.

لە دوای یارییەكە لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ سكای سپۆرتس پۆستێكۆگلو ووتی: نامەوێت بەراورد بكەم، بەڵام گۆڕانكارییەكانی سۆن وەك ئەوەیە لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ روویدا.

بەردەوام بوو ووتی: ئەو وەك یاریزانی باڵ دەستیپێكرد، بەڵام هەمیش هەستم دەكرد سۆن گۆڵكارێكی گەورەیە، جوڵانەوەكانی تایبەتن، پێموایە ئەوەندە زیرەكی هەیە بۆ ئەوەی لە جێگای هێرشبەری پێشەوە یاری بكات.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: بیرۆكەی ئەوەم هەبوو بیكەم بە هێرشبەری سەرە رم، هەوڵمدا جێبەجێی بكەم كردم و سەركەوتوو بوو.

لەم وەرزەدا سۆن 10 یاری كردووە و توانیویەتی هەشت گۆڵ بكات و یەك گۆڵیش درووست بكات، بە جیاوازی گۆڵێك لە دوای ئێرلینگ هالاندی پێشەنگی گۆڵكارانی ئەم ئێرلینگ پرێمەرلیگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button