ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی ئانچێلۆتی پێش كلاسیكۆی جیهان

Yariga App

یاریگا –

كۆنگرەی رۆژنامەوانی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممەی كاتژمێر 17:15 بارسێلۆنا لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یانزەیەمی لالیگای ئیسپانیا.

لێدوانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا:

كلاسیكۆ؟

یارییەكی گرنگ و بەهێز دەبێت، یەكەم یاری كلاسیكۆیە لەم وەرزەدا، بەڵام كلاسیكۆی زیاتریش لە پێشمانە جامی سوپەری ئیسپانیا، یاڕی گەڕانەوە، جامی شا، چامپیۆنزلیگ، ئەمە تەنیا یەكەم یاریمان دەبێت لەم وەرزەدا.

جود بێڵینگهام؟

یاری دەكات و لە پێكهاتەی سەرەكیدا دەبیت، چونكە باشە و چاكبووەتەوە و چارەسەریان بۆ كردووە، پێویست ناکات بۆی روون بکەمەوە کە کلاسیکۆ چییە و بەهای ئەو رووبەڕووبوونەوەیە چییە، هەمووان ئەوە دەزانن، یارییەکی جیهانییە.

كام یاریزان لە باڵی چەپ یاری دەكات؟

كاماڤینگا بە نایابی دەركەوت و مێندیش چانسی زیاترە چونكە لە یاری رابردوو پشووی وەرگرت بەرامبەر براگا، متمانەم بە هەمووان هەیە، ئەوەی لەسەرەتاوە یاری دەكات زۆر گرنگ نیە.

چۆن بڕوات بە مۆدریچ هێنا لەسەر كورسی یەدەگ بێت؟

هەموویان یاریزانی پیشەگەرن و داوای هیچ روونکردنەوەیەك ناکەن بۆ ئەوەی لەسەر کورسی یەدەگ بن و بە سەرەكی یاری نەکەن، ئێمە بە سیستەمێکی نوێ کاردەکەین و شتەکان دەگۆڕدرێن، هەندێکجاریش سیستەمی بەنۆرە پەیڕەو دەكەین بۆ ئەوەی قورسایی تیپەکە رابگرین.

پێش كلاسیكۆ چ شتێك نیگەرانت دەكات؟

بارسێلۆنا تیپێکی گەورەیە بە گشتی، لە رووی هێرشبردن و بەرگرییەوە، ئەم وەرزە گەنجانی کوالیتی بەرزیان هێنا، ئێمە چاوەڕێی هەمان بارسێلۆنا دەکەین وەک هەمیشە.

یارییەكەم زۆر خۆشدەوێت، زۆر بە پەرۆشم بۆ ئامادەكارییەكان، پێموایە باشترین كاتە بۆ بەڕێوەچوونی كلاسیكۆ.

لاوانی بارسێلۆنا چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

فێرمین و لامین یامال، ئەوان زۆر باشن، بەڵام ئێمەش گەنجانی سەرسوڕهێنەرمان هەیە، وەک بێلینگهام، تشوامینی، کاماڤینگا و ئەوانی دیکە لە تیپی لاوان.

رات چییە لەسەر خیل مانزانۆ ناوبژیوانی کلاسیکۆ؟

من باش دەیناسم، یەکێکە لە باشترین ناوبژیوانەکانی ئەوروپا، کەسێکی گونجاوە بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکی وەک كلاسیكۆ.

پێش ئەو یارییە ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ لە ریزبەندی دووەم و بارسێلۆناش بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.

جیڕۆنا بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button