ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كلاسیكۆی جیهان

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا و كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدرید بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممەی كاتژمێر 17:15 بارسێلۆنا لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یانزەیەمی لالیگای ئیسپانیا.

ریال مەدرید بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی هەریەك لە یاریزانان تیبۆ كۆرتوا، ئیدێر میلیتاو، ئاردا گولەر و دانی سێبایۆس بێ بەش دەبێت.

بارسێلۆنا بە بێ هەریەك لە فرێنكی دی یۆنگ و سێرجی رۆبێرتۆ رووبەڕووی مەدرید دەبێتەوە و بەشداریكردنی هەریەك لە رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، پێدری و كۆندی گومانی لەسەرە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: كێپا

هێڵی بەرگری: مێندی، ئالابا، رودیگەر، كارڤاخال

هێڵی ناوەند: كروس، چوامینی ، ڤاڵڤێردی، بێڵینگهام

هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بەپێی ماركا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: باڵدی، كریستێنسن، ئاراوخۆ، كانسێلۆ

هێڵی ناوەند: گاڤی، ئۆریۆل رۆمیۆ ، گوندۆگان

هێڵی هێرشبردن: جواو فێلیكس ، لیڤاندۆڤسكی ، رافینیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بەپێی رۆژنامەی ماركا

پێش ئەو یارییە ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ لە ریزبەندی دووەم و بارسێلۆناش بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.

جیڕۆنا بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button