ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئیدارەی مانچێستەر یونایتد لە هەڵسوكەوتێكی تێن هاخ بێزارن

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد بەشێك لە ئەندامانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە مامەڵە كردنی ئێریك تێن هاخ راهێنەری یانەكەیان بەرامبەر جەیدن سانچۆ نیگەرانن.

لە یاری هەفتەی چوارەمی پرێمەرلیگ تێن هاخی راهێنەری شەیتانە سوورەکان جەیدن سانچۆی ئینگلیزی و هێرشبەری بەتوانای تیپەکەی بانگێشت نەکردبوو بۆ یارییەکە و ناوبراو لە پێکهاتەی تیپەکە دوورخرابوویەوە.

پاش یارییەکە لە بارەی هۆکاری دوورخرانەوەی سانچۆ پرسیار لە راهێنەرە هۆڵەندییەکە کرا و بەمشێوەیە وەڵامی دایەوە:

جەیدن سانچۆ ئەم هەفتەیە بەشێوەیەکی باش مەشق و راهێنانی نەکرد، ئاستی لاواز بوو، بۆیە بڕیارمدا دووریبخەمەوە.

دواتر سانچۆ وەڵامی لێدوانەكانی تێن هاخی دایەوە و ووتی:

تکایە باوەڕ بە هەموو ئەو شتانە مەکەن کە دەیخوێننەوە! رێگە نادەم خەڵکی شتگەلێک بڵێن کە دوورن لە راستییەوە، من ئەم هەفتەیە بەشێوەیەکی زۆر باش مەشق و راهێنانم کردووە، هۆکاری دیکە هەیە بۆ دوورخرانەوەم بەڵام قسەی لەسەر ناکەم، ماوەیەکی زۆرە من بوومەتە قوربانی، کە ئەمەیش دادپەروەرانە نییە!

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ئاتلێتیك بەشێك لە مانچێستەر یونایتد پێیان وایە كە تێن هاخ دەیتوانی بە شێوەیەكی جیاواز مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكەدا بكات.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، هەندێك لە ئەندامانی یانەكە پێیان وایە سانچۆ ئامادە بوو وەڵامی كێشەكە بداتەوە بەڵام تێن هاخ رەزامەندی دەرنەبڕیوە.

بەڵام راهێنەرە هۆڵەندیەكە دەیەوێت سانچۆ داوای لێبوردنی لێ بكات بۆ ئەوەی دەسەڵاتی لە یانەكە كەم نەكات.

سانچۆ و تێن هاخ

بابەتی زیاتر

Back to top button