میکا ریچاردز لاسایی ئێمباپێ دەکاتەوە و پانتۆڵی دەدڕێت
یاریگا –
میکا ریچاردز، یاریزانی پێشووی ئینگلیزی و شیکرەوە لە کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا، تووشی حاڵەتێکی نەخوازراو دەبێت.
لە دوای یارییەکەی نێوان پاریس سانچێرمان و ئەیسی میلان کە کیلیان ئێمباپێ گۆڵێکی لە یارییەکەدا کرد، ریچاردزی یاریزانی پێشووی مانچێستەر سیتی وەک دەربڕینی خۆشی بۆ گۆڵەکەی کیلیان، لاسایی ئەستێرە فەرەنسییەکەی کردەوە، بەڵام پانتۆڵەکەی دڕا.
Think @micahrichards might need a change of uniform. 😂 pic.twitter.com/Qj05KjYc6h
— CBS Sports Golazo ⚽️ (@CBSSportsGolazo) October 25, 2023
جەیمی کاراگێر، یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول کە لە هەمان بەرنامەدا شیکەرەوەیە، لە دوای ئاهەنگگێڕانەکەی کیلیان، دەستی بە پێکەنین کرد و گوتی ”شتێک رەتکرایەوە، بەڵام نازانم شتەکە چییە”.
ئێمباپێ ئاستێکی بەرزی لە یارییەکەدا پێشکەش کرد و پاریس بە ئەنجامی 3-0 یارییەکەی بردەوە.