ئه‌ڵمانیا

دوو یانەی ئینگڵتەرا هەوڵی گواستنەوەی جەمال دەدەن

Yariga App

یاریگا

جەمال موسیالا، یاریزانی لاوی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی دوو یانەی گەورەی ئینگڵتەرا و چەند یانەیەکی دیکە، یانەکەشی هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدات.

کریستیان فالک رۆژنامەنوسی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، گرێبەستی موسیالا لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت، بەڵام لە ئێستاوە دەنگۆی زۆر لەسەر ئەگەری ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە تەمەن 20 ساڵە بڵاوبووەتەوە. مانچێستەر سیتی یەکێکە لەو تیپانەی کە پێداگری دەکات لەسەر گواستنەوەی گەوهەرەکەی بایرن میونشن. پێپ گواردیۆلا راهێنەری ستیزن جەمال موسیالای دەوێت و یانە باڤارییەکەش هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدات.

لەلایەکی دیکەوە یانەی لیڤەرپوولیش بە هەمان شێوەی مان سیتی یاریزانە لاوەکەی یانە باڤارییەکەی کردووەتەوە ئامانج و ئەو یانەیەش دەیەوێت خۆی تاقی بکاتەوە. بە هەمان شێوە دەنگۆیەک هەیە یانەی ریال مەدریدیش ئەو یاریزانە لاوەی کردووەتە ئامانج.

بابەتی زیاتر

Back to top button