ئیسپانیا

ئەستێرەیەکی سێڤییا وەڵامی ڤینیسیوس دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی پێشووەی سێڤییا رەخنەی توندی لە ڤینیسیۆس گرت و رایگەیاند، هەرچەندە سووکایەتی پێکردن جێگەی قبوڵ کردن نییە، بەڵام ئەو خۆی هاندەرەکان تووڕە دەکات.

مەدرید و سێڤییا لە یاری لووتکەی لالیگا بە ئەنجامی 1-1 لە سانچێز پیزخوان یەکسانبوون، جارێکی دیکە رەفتاری رەگەزپەرستی بەرامبەر ڤینیسیۆس کرا. ئەستێرە بەرازیلییەکە لەم بارەیەوە زۆر دڵگران بوو و نامەیەکی پر لە نیگەرانی بڵاو کردەوە.

ئەنتۆنیۆ رامیرۆ پێرێز ناسراو بە ئەنتۆنیتۆ دوای یارییەکەی نێوان سێڤییا و ریال مەدرید لە تەلەفزیۆنی فەرمی سێڤییا لەبارەی ڤینیسیۆسەوە قسەی کرد. لەم یارییەدا ڤینیسیۆس جارێکی دیکە تووشی دروشمی رەگەزپەرستی بووەوە و یارییەکەی بە گرژی و نا ئارامییەوە کۆتایی پێهێنا.

ئەنتۆنیتۆ سەبارەت بە ڤینی گوتی:

با تا ئەوکاتەی حەز دەکەن باسی ڤینیسیۆس بکەن، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ روویدا جێگەی داخە. بەڵام ئایا ڤینیسیۆس لێرە بۆ ئەنجامدانی هەر کارێک ئازادە؟ ئەو سوکایەتی پێکراوە، بەڵام نابێت رێگەی پێبدەین هەرچی بیەوێت بیکات. هەروەها ریال مەدرید هەڵە دەکات ئەگەر بیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت پشتگیری یاریزانەکەی بکات و بیپارێزێت.

ئەنتۆنیتۆ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

راستە ئەو سووکایەتیانەی بەرامبەری دەکرێت هیچ پاساوێکی نییە و جێگەی سەرزەنشتە، بەڵام نابێت خەڵاتی ئاشتیشی پێ بدەین. ئەویش خراپەکانی خۆی هەیە، وانییە؟ ئەو هاندەرانی بەرامبەر دەوروژێنێت و سەیری شوێنی دانیشتنی ئەوان دەکات، ئەوانیش ناتوانن چاویان لەم کارەی ڤینی دابپۆشن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button