ئیسپانیا

بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی زاراگۆزا دەدات

Yariga App

یاریگا –

یەکێک لە ئەستێرە بەهرەمەندەکانی ئێستای پێشبڕکێکانی لالیگا، یان خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، براین زاراگۆزا یاریزانی لاوی یانەی گرانادایە.

لە یاری پێشووی بارسێلۆنا لە لالیگا کە بەرامبەر گرانادا بوو، ئەم دوو تیپە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یەکسان بوون. لەم یارییەدا زاراگۆزا هەردوو گۆڵەکەی لە خولەکەکانی 1 و 29 بۆ گرانادا تۆمارکرد.

ئەم یاریزانە ئیسپانییە لە ئێستادا تەمەنی 22 ساڵە و لە پۆستی یاریزانی باڵ یاری دەکات. دوای درەوشاوەیی بەرامبەر بارسێلۆنا لەلایەن دێلافوێنتێ بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا و یەکەم یاری نیشتمانی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی سکۆتلەندا ئەنجامدا.

زاراگۆزا سەرنجی بەڕێوبەرانی بارسیلۆنا و چاڤی هێرناندێزی بەلای خۆیدا راکێشاوە و دەیانەوێت لە گواستنەوەکانی داهاتوودا ئەم بەهرەمەندە لاوە بۆ پێکهاتەکەیان زیاد بکەن. بێگومان گواستنەوەی براین لە کاتێکدا روودەدات گەر بارسێلۆنا نەتوانێت جواو فیلیکس بهێڵێتەوە.

جواو فیلیکس کە یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدە، بە خواستن لە بارسێلۆنا یاری دەکات، ئەگەر بارسا نەتوانێت یاریزانە باڵە پورتوگالیەکەی بۆ وەرزی داهاتوو بهێڵێتەوە، ئەوا دەچێتە لای ئەو یاریزانە باڵە ئیسپانییە و زاراگۆزا بۆ یانەکەی رادەکێشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button