” ریال مەدرید لە کلاسیکۆ و چامپیۆنزلیگ براوە دەبێت “
یاریگا
خۆرخی ڤاڵدانۆ پێیوایە ریال مەدرید دەتوانێت لە چامپیۆنزلیگ و یاریی کلاسیکۆ ئاستەنگە سەختەکانی تێپەڕێنێت.
خۆرخی ڤاڵدانۆ یاریزانی ئەرجەنتینی پێشووی ریال مەدرید سەبارەت بە یارییەکانی داهاتووی مێرنگی گووتی
هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید یاریزانی نوێیان لە تیپەکەیاندا هەیە و لەم وەرزەدا چاودێری ئاستەکانیان دەکرێت. ئەنجامی کلاسیکۆ هەرچییەک بێت، کاریگەری لەسەر هەردوو یانە دەبێت بۆ سێ یاری داهاتوو. گەورەترین یارییەکان کە هەر ئەنجامێکیان هەبێت دوای سێ هەفتە لەبیر دەکرێن و ئەمە یاسای تۆپی پێیە
ڤاڵدانۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی
بارسێلۆنا کۆمەڵەیەکی بەرفراوانتری هەیە، بەڵام بە تاک بە تاک، ڕیاڵ مەدرید لە ئاستێکی باشتردایە. ڕیاڵ یاریزانی لاوی زۆر باش و ئومێدبەخشی هەیە و هیوایەکی زۆرم بەم تیپە هەیە. دڵنیام ڕیال ئەمساڵ و ساڵانی داهاتوو لەگەڵ ئەم لاوە بەتوانایانە لە ئەوروپا قسەی زۆری دەبێت و هەستێکم هەیە کە دەتوانێت جارێکی دیکە چامپیۆنزلیگ بباتەوە. ڕیاڵ بە تەواوی ئامادەیە بۆ یاری کلاسیکۆ و ئاستەنگە گەورەکانی تری ئەم وەرزە