فه‌ره‌نسا

یاریزانێکی پێشووی فەرەنسا رەخنە لە ئاستی کوندێ دەگرێت

Yariga App

یاریگا

جولس کوندێ بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، دوای ئەوەی هاوینی رابردوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیاوە کرد، لەگەڵ ئەو یانەیە زۆربەی یارییەکان لە پێکهاتەی سەرەکی بووە، بەڵام هاونیشتیمانیەکی رەخنەیەکی توندی لێدەگرێت.

کوندێ سەرەڕای ئەوەی وەرزی رابردوو و هەروەها ئەم وەرزەش زۆربەی یارییەکان لە پێکهاتەی سەرەکی بووە و توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بەڵام کریستۆفەر دوگاری یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا، بە پێچەوانەوە پێیوایە ئەو یاریزانە لەو ئاستەدا نەبووە.

دوگاری لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆی مۆنتی کارلۆی وڵاتەکەی لەبارەی بەرگریکارەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەڵێت

ئیتر بەرگەی پاسەکانی جولس کۆندێ بۆ دواوە ناگرم. ئەمجۆرە یارییە ترسناکە و یاریی بە مێشکی مرۆڤ دەکات. چەند باش بوو کە کۆندێ لە دوو یاریی رابردووی هەڵبژاردەکەمان بەهۆی پێکانەوە ئامادە نەبوو و کلاوس دەرفەتی یاریکردنی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ ڕەخسا. سەیرکردنی یارییەکانی کۆندێ ئەشکەنجەبەخشە و تەنانەت بۆ خولەکێکیش بەرگەی ناگریت. بە هیچ شێوەیەک نازانێت بپەڕێتەوە و کاتێک تۆپەکەی دەستکەوت تەنها ئەوەی دەزانێت پاسە بۆ دواوە بدات

بابەتی زیاتر

Back to top button