عێراقکوردستانگرنگترین

هاوار و هەڵگورد مەلا محەمەد داوای دوورخستنەوەی هەولێریان کردووە؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی هەولێر نزیکەی 250 ملیۆن دینار قەرزاری هاوار مەلا محەمەد و هەڵگورد مەلا محەمەدە.

هەڵگورد مەلا محەمەد، ئەستێرەی پێشووی یانەی هەولێر بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، نزیکەی 250 ملیۆن دیناری خۆی هاواری برای، لای یانەی هەولێرە، کەچی ئێستا وەڵامیشیان نادرێتەوە.

هەڵگورد رەتیدەکاتەوە داوای بەشداری نەکردنی یانەی هەولێریان لە خولی پڕۆلیگی عێراقی کردبێت، بەڵام کە هەمان کاتدا دووپاتیدەکاتەوە لە مافی خۆیان خۆش نابن و ئامادەن سازش لە بەشێکی مافەکانیان بکەن، ئەمەش بە هۆی خراپی دۆخی دارایی یانەی هەولێر.

ئەم قسانەی هەڵگورد دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە گوایە دوو براکە داوایان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کردووە رێگە بە هەولێر نەدەن بەشداری لە خولی پڕۆلیگی عێراقی بکات تا قەرزەکانیان دەداتەوە.

ئێستا هەولێر بەدەست گرفتی قەرزە کەڵەکەبووەکانی دەناڵێنێت، لە دیارترین دۆسیەدا لوئەی سەڵاحی یاریزانی پێشووی یانەکە سکاڵاییەکی بەرزکردووەتەوە و داوای قەرزەکانی لە یانەکە دەکات.

دوایین پێشهات لەبارەی گرفتی نێوان لوئەی سەڵاح و یانەی هەولێر

 

بابەتی زیاتر

Back to top button