عێراقکوردستانگرنگترین

دوایین پێشهات لەبارەی گرفتی نێوان لوئەی سەڵاح و یانەی هەولێر

یاریگا –

بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکەی لەگەڵ یانەی هەولێر، لوئەی سەڵاح پەنا بۆ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق دەبات.

کەناڵی رابیعە سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، عەلی ئەسەد، سەرۆکی یانەی کارەبا، لەگەڵ عەدنان درجالی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کۆبووەتەوە بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسیەی لۆئەی سەڵاح، لەگەڵ یانەی هەولێر.

بەپیی هەمان سەرچاوە، ئەنجامی کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە، عەدنان دەرجال، ئەسەدی دڵنیاکردووەتەوە، کە بابەتە یاساییەکان رێڕەوی ئاسایی خۆیان دەگرنەبەر.

لۆئەی سکاڵاییەکی یاسایی لەسەر یانەی هەولێر بەرزکردووەتەوە، داوای ئەو شایستە داراییانە دەکات کە لەماوەی یاریکردنی بۆ یانە کوردستانییەکە لێی بێبەش بووە.

هەر لەم هەفتەیە شاندێکی یانەی هەولێر لەسەر داوای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سەردانی شاری بەغدایانکرد. چوونکە فیدراسیۆنەکە هەڕەشەی دوورخستنەوەی هەولێری لە پرۆلیگی عێراقی دەکرد.

ئەنجامی سەردانەکە ئەرێنی بوو، هەر پێرێ یانەی هەولێر رایگەیاند، بەمەبەستی بەشداری کردنی یانەکە لە وەرزی داهاتووی پڕۆلیگی عێڕاق، بەشێوەیەکی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق، مۆڵەتی رێپێدانی بە یانەی هەولێر بەخشیووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button